السبت، 30 يوليو 2011

لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا، ئینتەرنێت پێش زاكیرە دەكەوێت

لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا، ئینتەرنێت پێش زاكیرە دەكەوێت

لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا كە كۆمەڵێك لە زانا‌و پسپۆڕ ئەنجامیاندا  بۆیان دەركەوت ئالوودەبوونمان بە ئینتەرنێتەوە گەیشتۆتە رادەیەك بۆتە تاكە سەرچاوەی زانیاریمان، لەلێكۆڵینەوەكەیاندا دەركەوت كە لەئێستادا ئینتەرنێت بۆتە تاكە دەروازەیەك كە بكرێتەوە بەڕووی پرسیارو نهێنییەكاندا.
http://www.aweza.co/news_image/739300_a5t3a2ecaaiotufcat3bx5scanf52g6ca5xlrldcaiy5nnvca9cyh0dcasym3c9cadj8l60capkf1pncaxd2zfoca5z1zywca0ifpzsca9oncuxcaynixazcanorf8kcah1rgj6cahp4uvlcaygklbucahkho5x.jpgلەلێدوانێكدا دكتۆر بیتسی سباروز مامۆستا لە زانكۆی كۆڵۆمبیا  وتی: لەرێی لێكۆڵینەوەكەیەوە لەسەر كۆمەڵێك خەڵك ویستوویەتی بیسەلمێنێت كە لەئێستادا ئینتەرنێت یادەوەرگەیەكی ئاڵ‌وگۆڕكاری  دەرەكییە بۆ مەعریفەو زانیاریمان.
بەشێوەیەك كە تاكەكانی كۆمەڵگە ئەوەی لایان جێی پرسیارەو دەیانەوێت بیزانن پەنا دەبەنەبەر ئینتەر نێت.

الجمعة، 29 يوليو 2011

2000لـــیره‌ی دا


http://www.aweza.co/news_image/117880_2000--lera-da.jpg2000 لـــیره‌ی دا

25 ژنێكی تارانی پاشئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بوو رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون بدات به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ته‌ڵاقی بدات. ئه‌و ژنه‌ كه‌ نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت سه‌ردانی لقی 268ی دادگای خێزانی كردو له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وتی: من‌و هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ردووكمان خوێندكاری زانكۆ بووین پاش ئه‌وه‌ی یه‌كتریمان ناسی، هاوسه‌ره‌كه‌م هاته‌ داوام‌و منی له‌سه‌ر 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون ماره‌ كردو دواتر چووینه‌ ناو كه‌ژاوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌.
مێردی ژنه‌كه‌ش به‌دادوه‌ر وت: سه‌ره‌تا ژیانمان خۆشبوو به‌ڵام دواتر ورده‌ ورده‌ ژنه‌كه‌م له‌قسه‌م ده‌رده‌چوو و هیچ شتێكی به‌مه‌یلی من ئه‌نجام نه‌ده‌داو منی به‌ته‌واوی وه‌لاناو ناتوانم به‌مشێوه‌یه‌ درێژه‌ به‌ژیانی هاوسه‌ری بده‌م. ژنه‌كه‌ش له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ی مێرده‌كه‌یدا وتی: من ژیانم لێ بۆته‌ دۆزه‌خ‌و ئاماده‌م به‌مه‌رجێك ته‌ڵاقم بدات ده‌ست له‌ماره‌یه‌كه‌م كه‌ 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتونه‌ هه‌ڵبگرم.
دادوه‌ر پاش بیستنی قسه‌ی هه‌ر دوولا بڕیاری ته‌ڵاقی ده‌ركرد.

نرخی یه‌ک مه‌ترچوارگۆشه‌ زه‌وی له‌ شاری مه‌ککه‌ ده‌گاته‌(100000$)

نرخی یه‌ک مه‌ترچوارگۆشه‌ زه‌وی له‌ شاری مه‌ککه‌ ده‌گاته‌(100000$)


http://www.aweza.co/news_image/839932_maka-166.jpgشاری مه‌ککه‌ سه‌لماندی که‌ له‌ ڕووی فرۆشتنی زه‌وییه‌وه‌ شارێکی جیاوازه‌ ,شاره‌زایانی بواره‌ خانوw به‌ره‌ ده‌ڵێن نرخی یه‌ک مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ ناوچه‌ی بارزگانی له‌ مه‌ککه‌ ده‌گاته‌ (375000) ڕیاڵ که‌ ده‌کاته‌ (100000$) که‌ ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌کات گرناگرتین شووێن بێت له‌سه‌ر ئاستی دنیا شایه‌نی باسه‌ ساڵانه‌ نزیکه‌ی( 2.5) حاجی سه‌ردانی مه‌ککه‌ ده‌که‌ن.

گۆگڵ ڕێز له‌ جه‌واهیری ده‌گرێت

گۆگڵ ڕێز له‌ جه‌واهیری ده‌گرێت

http://www.aweza.co/news_image/556988_7-27-2011_2-59-47_pm.jpg
له ساڵیادی ڕۆژی له‌ دایک بوونی شاعیری گه‌وره‌ی عێراقی(محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری)کۆمپانیای گوگڵ وه‌کوو ڕێزگرتنێک لۆگی بڕاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌ وێنه‌ی ئه‌م شاعیره‌ گه‌وره‌یه‌.
مه‌حه‌مه‌د جه‌واهیری یه‌کێکه‌ له‌  شاعیره‌ به‌ناوبانگه‌کان که‌ شیعروهۆنراوه‌ی زۆری بۆ گه‌لانی جیهان و ناوچه‌کانی عێراق داڕشتووه‌و نوسیوه‌،ئه‌م شاعیره‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ شیعرێکی نوسیوه‌ بۆ کورد وه‌ دۆستێکی نزیکی کورد بووه‌.وه‌ له‌سه‌ر کڵاوه‌که‌شی نوسرابوو (یاکوردستان یان نه‌مان).

الخميس، 28 يوليو 2011

لەسكی دایكیدا خوێنی تێكرا

لەسكی دایكیدا خوێنی تێكرا


ژنێكی تورك بەناوی نازان ئاغاچ كاكان، كە تەمەنی 26 ساڵە، لەماوەی پێنج مانگی سكپڕییەكەیدا دەركەوت بەهۆی بەهەڵە خوێن وەرگرتنێكی پێشووەوە، كچە كۆرپەكەی ناوسكی خوێنی تێدا نییەو ئەگەری نەمانی هەیە. بۆیە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەماوەی سێ مانگدا حەوت جار خوێن كرایە كۆرپەكەوە، كە ئەمەش تەنیا 10% ئەگەری ژیانی پێدەبەخشییەوە، بەڵام دواجار كۆرپەكە بەتەندروستییەكی باشەوە لەدایكبو.

بریتانیا.. دایكان‌و باوكان لەڕێگەی فەیسبوكەوە چاودێریی منداڵەكانیان دەكەن

بریتانیا.. دایكان‌و باوكان لەڕێگەی فەیسبوكەوە چاودێریی منداڵەكانیان دەكەن


بەپێی ڕاپرسیەك كە كۆمپانیای وان پۆڵ ی بەریتانی ئەنجامیداوە، لە سەدا 50ی دایكان‌و باوكان لەڕێگەی سایتی كۆمەڵایەتی فەیس بوكەوە چاودێری جموجوڵەكانی منداڵەكانیان دەكەن.
بەپێی هەمان ڕاپرسی كە لەنێو دوو هەزار خێزاندا ئەنجامدراوە، لەسەدا 11ی بەشداربوان دەڵێن، تەنها لەبەرئەوە فەیس بوك بەكاردەهێنن چاودێری منداڵەكانیان بكەن، لە سەدا 13 ش دەڵێن بە فەیس بوكی هاوڕێكانیانەوە دەچنە ناو سایتەكەوەو ئەو كارە ئەنجامدەدەن، چونكە زۆربەی منداڵەكان ئامادەنین هاوڕێیەتی دایك‌و باوكیان لە فەیس بوكدا قبوڵبكەن.
ئەو كۆمپانیایە دەڵێت، گەیشتۆتە ئەو ڕاستیەی ئەو دایك‌و باوكانەی ناتوانن لەفەیس بوكەوە  چاودێری منداڵەكانیان بكەن، تەنها لەبەر ئەوەیە كە نازانن چۆن سایتەكە بەكاربهێنن، ئەگەر نا ئەوانیش هەمان كاریان ئەنجامدەدا.


خولێك بۆ بەدەستهێنانی مێردێكی دەوڵەمەند

خولێك بۆ بەدەستهێنانی مێردێكی دەوڵەمەند


لەسەنتەری پەروەردەی ئافرەتان، لەپەكینی پایتەختی چین، خولێكی تایبەت بۆ بەدەستهێنانی مێردی دەوڵەمەند كرایەوە. كە تێیدا ئافرەتان فێری تاكتیكەكانی بەدەستهێنانی مێردێكی دەوڵەمەند دەكرێن و نرخی بەشداربونی هەر ئافرەتێكیش سێ هەزارو 500 دۆلارە.
ئەم خولە لەكاتێكدایە، كە وڵاتی چین زیاتر لەملیۆنێك سەرمایەداری گەورەی تێدایە.

منداڵانی عێراق بۆ فرۆشتن

منداڵانی عێراق بۆ فرۆشتن


لێكۆڵینەوەیەكی رۆژنامەی گاردیانی بریتانی، ئەوەی ئاشكراكردوە، كە  ساڵانە 150 منداڵی عێراقی لەبازاڕی رەشدا دەفرۆشرێن.
لەلێكۆڵینەوەكەدا هاتوە، نرخی هەر منداڵێك لە نێوان 200 بۆ 400 پاوەندایە، منداڵەكانیش زۆرجار لەلایەن ئەو كەسانەوە دەكڕدرێن كە منداڵیان نابێت، یان بەكاریاندەهێنن بۆ كاری سێكسی و ئەندامەكانی

دوای رزگاركردنی هەمووان، خۆی مرد

دوای رزگاركردنی هەمووان، خۆی مرد


خێزانێكی پێنج كەسی لەگەڵ دوو میوانیاندا بەمەبەستی سەیرانكردن دەچنە كەناری دەریا لەشاری ئەدەنە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی شەپۆلی دەریاكە چەند كەسێك لەئەندامانی خێزانەكەو میوانێكیان ئاو دەیانبات، كاتێكیش باوكیان دوای هەوڵێكی زۆر منداڵەكانی رزگار دەكات، بەڵام ناتوانێت یەكێك لەمیوانەكان كە برازای خۆیەتی رزگار بكات، دواتریش باوكەكە بەهۆی ماندوێتیی و نیگەرانیی لەدەستدانی برازاكەی، لەكەناری دەریاكە جەڵتە لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات.

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...