السبت، 17 سبتمبر، 2011

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

دادگای شاهانەی بەریتانیا دوو گەنجی تەمەن 22 ساڵانی بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بەسزای چوار ساڵ زیندانیكردن حوكمدا پاش  ئەوەی لە هەفتەی رابردوو لەسەروبەرندی ئاژاوەو پشێویەكانی ئەو وڵاتە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.
ئەو دوو گەنجە دەستگیركراوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پەیجێكی فەیس بووكیان بۆ هاندانی كاری توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی بەرێوەبردوە

حەوت سەگ خاوەنەكەیان دەخۆن

حەوت سەگ خاوەنەكەیان دەخۆن


پیاوێكی ئەندەلوسی تەمەن 50 ساڵ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دو هەفتە ماڵەكەی بەجێدێڵێت‌و لەو ماوەیەشدا حەوت سەگەكەی بێ‌ ئاو‌و خواردن دەبن, بۆیە لەكاتی گەڕانەوەیدا لەلایەن سەگە برسیەكانیەوە پەلامار دەدرێت‌و بەشێكی لاشەكەی دەخۆن و كەللەسەریشی لێدەكەنەوە.
 پۆلیسی ئەو وڵاتەیش هۆكارەكەی تەنیا بۆ برسێتیی سەگەكان دەگەڕێنێـتەوە‌و ئاشكرایدەكات هۆكاری پەلاماردانی ئەو پیاوە تەنها پرسێتی سەگەكانی بوە‌و دورە لەئەگەرێكی ترەوە، چونكە ئەو سەكانە بۆ ماوەی دو هەفتە هیچ شتێكیان پێنەدراوە.

سێ هاوڵاتیی سویدی موسڵمان بوون

سێ هاوڵاتیی سویدی موسڵمان بوون



 
دوای تەواوبونی وتاری بانگخوازی كورد مامۆستا ئەحمەد موفتی لەمزگەوتی گەورەی شاری یۆتۆبۆری لەسوید، پیاوێكی  تەمەن 52 ساڵ بەناوی  لاش ئەندروسۆن و دایكی و كچێكی سویدی بە ناوی ئانیت ئەورین تەمەن 46 ساڵ و  ویندی ئەورین تەمەن 26 ساڵ موسڵمانبوونی خۆیان راگەیاند.
بەپێی راپۆرتە ئیسلامیەكان ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لەهاوڵاتیانی جیهان موسڵمان دەبن‌و ئامادەن ئەركە ئاینیەكانی ئیسلام پەیڕەو بكەن‌و بەزۆری ئەو هاوڵاتیانەش لەوڵاتانی ئەورپا‌و ئەمریكان.