السبت، 13 أغسطس 2011
بوتڵە پلاستیكیەكان دەبێتە هۆی نەخۆشیی شێر پەنجە
بوتڵە پلاستیكیەكان دەبێتە هۆی نەخۆشیی شێر پەنجە
|
|
ئوردنییەكان شوو بە فەلەستینی دەكەن
ئوردنییەكان شوو بە فەلەستینی دەكەن
|
|
بەپێی ئامارەكە شوكردنی ئافرەتانی ئوردنی بەپیاوانی فەلەستینی بەپلەی یەكەم دێت، كە 1467 گرێبەستە، دوای ئەویش میسریەكان بە پلەی دووەم و عێراقیەكان بەپلەی سێیەم دێن.
موسڵمانان لەكۆشكی سپی رۆژویان شكاند
موسڵمانان لەكۆشكی سپی رۆژویان شكاند
|
|
دوای ئاهەنگی گواستنەوە دەركەوت پیاو نییە
دوای ئاهەنگی گواستنەوە دەركەوت پیاو نییە
|
|
ئافرەتەكە دەڵێت "ماوەیەكی زۆر بەبیانوی دیندارییەوە خۆی لێم دەدزییەوە، بەڵام دواجار ئاشكرامكرد كە مێردەكەم پیاو نییە".
مرۆڤ هەستی بەوەفاداریی سەگ كردوە
مرۆڤ هەستی بەوەفاداریی سەگ كردوە
|
|
لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە مرۆڤ هەر لەكۆنەوە هەستی بە وەفاداریی ئەو ئاژەڵە كردوەو ماڵیی كردوە.
خوێندكارانی بریتانیا گورچیلەیان دەفرۆشن
خوێندكارانی بریتانیا گورچیلەیان دەفرۆشن
|
|
ئوتێلی تەڵاق
ئوتێلی تەڵاق
|
|
هەروەها لەناو ئۆتێلەكەدا هەموو رێوشوێنەكانی جیابوونەوەو پێكهاتنەوەی هاوسەرەكانی بەشێوەیەكی ئاسان تێدا مسۆگەر كراوە.
الأربعاء، 10 أغسطس 2011
ئــــــه‌و ئه‌مریكییه‌ی به‌جلی كوردی سه‌رســامه
ئــــــه‌و ئه‌مریكییه‌ی به‌جلی كوردی سه‌رســامه
ئه‌نیتا كچێكی ته‌مه‌ن (17) ساڵه‌ی به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكییه، له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی له لۆس ئه‌نجلۆس-ه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵی نێو ده‌ڵه‌تی زاگریب هاتبوونه كرواتیا، له‌كاتێكدا كه بۆ وێنه‌گرتن و یه‌كتر ناسین هاته لای ئه‌ندامانی گرووپی میوزیكی نالی‌و تیپی هونه‌ره‌میللییه‌كانی سلێمانی، كه ئه‌مانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌زاگریب بوون، ئاوێزه لێی پرسی، چی وایلێكردی كه بێیته لای گروپی كوردی؟ ئه‌نیتا وه‌ڵامیدایه‌وه‌و وتی: دوێنێ له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌ڕكێی و میوزیكه‌كه‌ی ئێوه مه‌به‌ستم كورده‌كانه زۆر سه‌رنجی راكێشام، ئه‌مڕۆش سه‌یری جلوبه‌رگه‌كه‌تانم كرد زۆر كاری لێكردم، بۆیه به‌هاوڕێكانم وت بابچینه لای ئه‌و گروپه.ئه‌نیتا پێشتر ناوی كوردستانی نه‌بیستبوو، به‌ڵام كاتێك كه باسی كوردستان‌مان بۆ كرد، ئه‌و وتی: حه‌ز ده‌كه‌م ساڵی داهاتوو كاتی پشووی هاوینه‌م له‌وێ به‌سه‌ر به‌رم و له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌م بێم خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ماو میوزیكی خۆمان ئاشنا بكه‌م.
وتیشی: هیوادارم بتوانم زمانه‌كه‌ی ئێوه فێر ببم و بتوانم قسه‌ی پێبكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پێویستیم به‌كه‌س نه‌بێت هاوكاریم بكات له‌وه‌ی كه چوومه بازاڕ بتوانم به‌كوردی قسه بكه‌م و خۆم بتوانم جلی كوردی بۆ خۆم بكڕم.
ئه‌نیتا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه تائێستا جله فۆلكلۆرییه‌كانی خۆیانی پێ له‌جلی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه پێ جوانتر بووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ی كه جلی كوردی بینیوه، زۆر سه‌رسام بووه.
دوای كوشتنی دایك‌و باوكی؛ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت
دوای كوشتنی دایك‌و باوكی؛ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت
گه‌نجێكی ئه‌مریكی پاش ئه‌وه‌ی دایكی‌و باوكی خۆی به‌چه‌قۆ ده‌كوژێت، زیاتر له60هاوڕێی خۆی بانگهێشتده‌كات‌و ئاهه‌نگ ده‌گێرێت. تیله‌ر هادلی ته‌مه‌ن 17ساڵ‌و دانیشتووی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا، پاشئه‌وه‌ی به‌چه‌قۆ هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر دایك‌و باوكی ئه‌وان ده‌كوژێت، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ته‌رمه‌كه‌یان ده‌شارێته‌وه‌و داوتریش زیاتر له60هاوڕێ‌و براده‌ری خۆی بانگهێشتده‌كات‌و ئاهه‌نگێكی به‌رفراوان ساز ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه‌ده‌نگ‌و شایی‌و به‌زمه‌وه، ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه دراوسێكانی بێزار بكات‌و دراوسێكانیشی پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. كاتێكیش دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ماڵه‌كه ده‌پشكنێت ته‌رمی ژن‌و پیاوێك ده‌دۆزنه‌وه. پاشان به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و هێشتا هۆكاره‌كانی ئه‌و تاوانه ڕووننه‌بۆته‌وه.
الأحد، 7 أغسطس 2011
مەترسییەکانی سڕینەوەی کارتی مۆبایل بە پەنجە
مەترسییەکانی سڕینەوەی کارتی مۆبایل بە پەنجە
لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەمریکی دەری خستووە کەوا جۆرە شێرپەنجەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە لە کاتى بە کارهێنانى پەنجەى دەست بۆ سرینەوەى سیمی رەساسی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و جۆرەکانی تر دروست دەبێت، ئەمەش بەهۆی بوونی مادەی نیترۆ ئۆکسیدی سیلڤەر تیایدا..بۆیە تکایە لەکاتی سرینەوەی سیمی سەر کارتەکان پەنجە بەهیچ شێوەیەک بەکار مەهێنن و هەوڵبدەن بە شتێکی تر بیسرنەوە
ئه‌وه‌ی مۆبایل به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كرد به‌س نه‌بوو، فه‌یسبووك‌و چات-یشی هاته‌سه‌ر..!
ئه‌وه‌ی مۆبایل به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كرد به‌س نه‌بوو، فه‌یسبووك‌و چات-یشی هاته‌سه‌ر..!
دوای مۆبـــایـل؛ به‌زمـــه‌كانی فـــهیســـبووكیشهـاته سه‌ربــار
كۆی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا به‌شداریان كردووه، سه‌رجه‌میان هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راسته ده‌ردو ئازاره‌كانی مۆبایل زۆرن، به‌ڵام به‌مدواییانه به‌زمه‌كانی فه‌یسبووك‌و چاتیشی هاتۆته سه‌رو چه‌ندانی گرفتار كردووه.
كاوه؛ راسته‌وخۆ قسه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌مووان كرد‌و وتی ناشێ ئێمه به‌و چه‌شنه له‌ته‌كنه‌لۆجیا بڕوانین‌و پێمانوابێت ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه، چونكه هیچ كاتێك كه‌سێك بۆی نییه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه بشكێنێت.
كاوه بڕوای وابوو ئه‌مانه په‌تای ته‌كنه‌لۆجیاو به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانێتی، كه‌وایكردووه، ئه‌مجۆره كه‌سانه وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤی سادی بن‌و چێژ له‌ئازاری خۆیان‌و كه‌سانی تر ببینن بۆیه كاری له‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ن.
ئه‌و وتیشی: ئێمه چاو له‌ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، به‌ڵام بی ئاگاین له‌وه‌ی له ئه‌وروپا شتی وانییه‌و هه‌موو ئینسانێك سه‌ربه‌سته چی پێخۆشه‌و ئاره‌زووی چیده‌كات ئه‌وه ده‌كات، نه‌ك چێژ له‌شكاندنی به‌رامبه‌ره‌كانیان ببینن.
كوڕم‌و ده‌ترسم
حه‌مه؛ ئه‌و خۆی وتی ناوم وا بنوسه‌و وتیشی: من كه كوڕم بۆخۆم له‌و جۆره حاڵه‌تانه زۆر ده‌ترسم، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوه‌و ئینسانه‌كانی نه‌یاتوانیوه سه‌ربه‌ست بن‌و وه‌ك ئه‌وروپا خه‌میان نه‌بێت‌و بێ‌باك بن، چونكه هێشتا لێره سستمی خێزان باڵاده‌سته‌و تاك ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی نییه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات، بچوكترین كێشه ببێته هۆی گه‌وره‌ترین كێشه بۆ خێزانێك‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
بێ باكم چی رووده‌دات
من دوو په‌یجم هه‌یه، یه‌كێكیان گشتییه‌و ئه‌وه‌ی ترم تایبه‌ته، هیچكامێكیشان به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆمه‌وه نییه، بۆیه بێباكم له‌وه‌ی هاكده‌كرێم یان نا.. ئارام به‌وشێوه‌یه شه‌رحی حاڵی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: ئێمه گروپمان هه‌یه‌و پێكه‌وه چات ده‌كه‌ین‌و قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی به‌دڵمان بێت ئه‌ددی ده‌كه‌ین‌و په‌یوه‌ندی‌و دۆستایه‌تییه‌كی زۆریشم هه‌یه.
ده‌كوژرێم
هه‌نار؛ خانمێكی گه‌نجه‌و په‌یجی تایبه‌تی خۆیه، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی به‌ناوی خۆیه‌وه نییه‌و ته‌نیا كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌زانن كه ئه‌وه ئه‌وه.
ئه‌و خانمه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیچ وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی خۆی دانه‌ناوه‌و هه‌میش وێنه‌ی پرۆفیله‌كه‌شی ده‌گۆڕێت به‌وێنه‌ی ئه‌و كچانه‌ی له‌گوگڵا ده‌یاندۆزێته‌وه‌و كێی پێ جوان بوو ئه‌و داده‌نێت. هه‌نار وتیشی: به‌هۆی وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كانمه‌وه چه‌ندین كوڕ داوای په‌یوه‌ندی‌و خۆشه‌ویستیان لێكردووم‌و منیش به‌ئاره‌زووی خۆم وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه.
هه‌نار له‌وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی ئایا ئه‌مه به‌ڕاست ده‌زانێت وتی: ئاخر ناتوانم وانه‌كه‌م، چونكه وێنه‌یه‌كی خۆم‌و دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێم. من چۆن له‌كوڕان ده‌ترسم ئاواش له‌كچان، چونكه ره‌نگه كچێك كارێكم له‌دژ بكات.
خۆی‌و مێرده‌كه‌ی
شه‌وبۆ؛ كه له‌سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، ئه‌و باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌رچی شوویكردووه، به‌ڵام ده‌چێته فه‌یسبووك‌و وێنه‌ی خۆی و مێرده‌كه‌شی داناوه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه ده‌كاته هاوڕێ كه‌ده‌یانناسێ، وتیشی: بێگومان ترسم هه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵا رێزمدا هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته جا زۆرن یا كه‌م له‌هه‌ركاتێكدا ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ئه‌وه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن‌و دنیات لێده‌كه‌ن به‌دۆزه‌خ!
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه ئایا ئه‌م حاڵه‌تانه بۆ رووده‌ده‌ن؟ ئه‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، وتی: ئه‌مه زۆر پێكه‌نیناوییه! چۆن بۆ رووده‌دات، ئه‌زانی ئه‌وانه‌ی وا ده‌كه‌ن ئه‌مه به‌ئازایه‌تی ده‌زانن، هاكت ده‌كه‌ن، وێنه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ناوی تۆوه شتی زۆر تایبه‌تی ده‌نوسن‌و ئاماده‌شن به‌فۆتۆ شۆپ وێنه‌كه‌ت بگۆڕن.. من ده‌پرسم ئایا ئه‌مه نه‌خۆشییه؟ ئازایه‌تییه؟ چییه؟
ناتخه‌مه پاقله‌كه‌وه
هه‌ر كه‌زانی مه‌سه‌له فه‌یسبووك‌و كێشه‌كانێتی، وه‌ك هاوڕێكه‌ی وتی: مامه كارزان هه‌زارو دوو به‌زمی هه‌یه..
ئه‌و قسه‌یه بووه پێكه‌نین‌و كارزان-یش وتی: به‌ڕاست وایه بۆ پێده‌كه‌نن، ئاوڕی دایه‌وه‌و به‌هاوڕێكه‌ی وت هه‌ر تۆ نه‌بوویت ته‌نیا بۆ كردنه‌وه‌ی كامێراكه‌م كارتێكی 10 دۆلاریم پێكڕیت..!
ئه‌و هاته سه‌ر به‌زمه‌كانی‌و ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه سه‌ره‌تا به‌زمه‌كانی به‌هاوڕێ‌و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی كردووه، خۆی له‌كوڕی مامێكی كردووه به‌كچ‌و ده‌یان نامه‌ی غرامی‌و وه‌ك خۆی وتی ئه‌و شته قۆرانه‌ی بۆ نووسیبووم‌و منیش كه‌ده‌مبینی پێده‌كه‌نیم‌و ئامۆزاكه‌شم ده‌یوت (هه‌تیو چ كه‌تنێكت كردووه كه‌ده‌مبینی وا پێده‌كه‌نی).
كارزان چووه‌وه سه‌ر به‌زمی ئامۆزاكه‌ی وتی گه‌رچی دواجار به‌ده‌عوه‌تێك پێموت چ به‌زمێكه‌و خۆم لێ ئاشكرا كرد، به‌ڵام هه‌ستمكرد به‌راستی ئازاری پێگه‌یشتووه، چونكه ئه‌و ئامۆزایه‌م بۆ یه‌كمجار بووه خۆشویستی بكات، ئه‌ویش كه من بووم.. شتی وای بۆ ده‌نووسیم به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كچ بوومایه خۆشمده‌ویست..
كارزان هه‌رپێده‌كه‌نی‌و ده‌یوت: به‌ڵێ له‌گه‌ڵا هاوڕێكانمدا گرته‌ی مۆبایل‌و وێنه‌ی سێكسی-ش ده‌گۆڕینه‌وه‌و ئه‌مه بووه به‌خووی رۆژانه‌ی به‌شێكی دیار له‌ژیانی گه‌نجان.
ئه‌و؛ هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ی به‌پێوستزانی‌و وتی: بۆ ناوی په‌یجه‌كه‌ی خۆتم ناده‌یتێ، بزانم ناتخه‌مه پاقله‌كه‌وه..
منیش دووانم هه‌یه
ئه‌و ئه‌گه‌رچی ژنێكی به‌ته‌مه‌نه‌و له ئه‌وروپا ده‌ژی، به‌ڵام باسی له‌وه‌كرد ئه‌و ترس‌و گومان‌و بێ سیقه‌ییه‌ی لێره هه‌یه، له‌هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا نه‌مدیووه.
ئه‌و به‌ڵگه‌ی بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه‌و وتی: مه‌عقوله من خوشكه‌كه‌م له‌كوردستان ده‌ژی‌و ناوێرێ په‌یجه‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه بێت‌و وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر دابنێت.! به‌ڵام له‌ئه‌وروپا وانییه. ئه‌و باسی له‌وه‌كرد راسته له‌وێ هاككردن زۆره‌و خه‌ڵكی شاره‌زاترن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌وێ په‌یجی من یا كه‌سێكی تری بۆچییه هاكی بكات، بۆ بازرگان، موخابه‌راتم چیم..؟! ئه‌و خانمه به‌ته‌مه‌نه كه خۆی به تریفه ناساند، قسه‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو وتی: من دوو په‌یجم هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا كوردستان كاری پێده‌كه‌م‌و به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی لێره هه‌یه، به‌ناوی خۆمه‌وه نییه، به‌ڵام تریان به‌ناوی خۆمه‌وه‌یه‌و ته‌نیا بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵا ئه‌و هاوڕێیانه به‌كاری دێنم كه ئه‌وروپین‌و هیچ جۆره ترسێكم وه‌ك ئێره لێیان نییه.
به‌خوا ناوێرم
دواجار به‌رهه‌م وه‌ك گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو، كه خوێندكاره، وتی: به‌ڕاستی‌و ئه‌گه‌ر بێ شه‌رم قسه بكه‌م، وه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئێمه به‌فه‌یسبووكی ده‌كه‌ین، گه‌نجی هیچ جێگه‌یه‌كی تر ئه‌وه ناكه‌ن، وتی: من یه‌كێك له‌هاوڕێ كچه‌كانم له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه به‌كارهاتبوو، چونكه پاسۆرده‌كه‌ی ئاشكرا كردبوو له‌لای، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی پێیخۆشه‌و بۆ شكاندنی هاوڕێكه‌ی كردبووی. به‌رهه‌م وتیشی: ته‌نانه‌ت قسه‌ی وای بۆ من نوسیبوو شه‌رمم ده‌كرد سه‌ره‌تا، تا دوایی كه‌بینیم پێموت (ئه‌وه پێم راده‌بوێری وا باسی خۆت ده‌كه‌یت) به‌ڵام ئه‌و كچه كه‌وته گریان وتی فڵان هاوڕێمانه ئه‌و كاره‌ی كردووه‌و خه‌ریكه حه‌یام ده‌بات. بۆیه من ئێستا له‌فه‌یسبووك كچه‌كانیش وه‌ك كوڕ ده‌بینم‌و هه‌ر به‌زمانی كوڕ قسه له‌گه‌ڵا كچ ده‌كه‌م. به‌خوا ناوێرم.
سه‌رنجێكی پێویست (كۆی ناوه‌كانی به‌شداربووان خوازراون)
بۆ یه‌كــه‌مجار ژنێك ئه‌و كـــاره ده‌كات
بۆ یه‌كــه‌مجار ژنێك ئه‌و كـــاره ده‌كات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی پاكستان‌دا ژنێك ده‌بێت به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز حه‌نا ڕه‌بانی خار-ی ته‌مه‌ن 34ساڵان كرا به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان‌و شوێنه‌كه‌ی شا مه‌حمود قوره‌یشی وه‌زیری پێشووی پاكستان ده‌گرێته‌وه كه له‌مانگی شوباتی رابردوو له‌پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
حه‌نا ڕه‌بانی خار پێشتر بۆ ماوه‌ی 9مانگ بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بووه‌و بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا حه‌نا-ی وه‌زیری نوێی پاكستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو چین كۆببێته‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌ک بدۆزه‌ره‌وه و 500 دۆلار وه‌ربگره !
هه‌ڵه‌یه‌ک بدۆزه‌ره‌وه و 500 دۆلار وه‌ربگره !
پێگه ی کۆمه‌ڵایه‌ه‌تی فه‌یسبووک پاداشتی ئه‌وبه‌ژداربووانه ده‌کات که کێشه‌ی ته‌کنیکی فه‌یسبووک بدۆزنه‌وه ،له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یک له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڕی(500)دۆلار پاداشت وه‌رده‌گرێت.وه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر مه‌ترسی هاککردن و دزه‌کردن بۆ ناو پێگه‌ی فه‌یسبووک ئه‌وا پاداشته‌که‌ی زیاتر ده‌بێت ،وه به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپرشتیارانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕایانگه‌یاند که ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو پاراستنی به‌ژداربووانیه‌تی له مه‌ترسی هاککردن.ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌یسبووک سود وه‌رگرتنه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که پێگه‌که توشی ده‌بێت.الأربعاء، 3 أغسطس 2011
عێراقیە بێكارەكان خوێن دەفرۆشن
عێراقیە بێكارەكان خوێن دەفرۆشن
|
|
هاوكات دەڵاڵەكانی كڕین و فرۆشتنی خوێن لەنزیك نەخۆشخانەكاندا بەشوێن ئەو نەخۆشانەدا دەگەڕێن كە پێویستیان بە خوێنە، پاش مامەڵەكردن لەگەڵیاندا لەسەر نرخێك رێكدەكەون و نیوەی پارەكە دەدەنە خوێنفرۆشەكەو نیوەكەیتریش بۆ خۆیان هەڵدەگرن.
گەنجانی بریتانیا دەبنە چەقۆكێش
گەنجانی بریتانیا دەبنە چەقۆكێش
|
|
هۆی ئەم بەرزبونەوەیەش دەگەڕێننەوە بۆئەوەی، حكومەت لەمساڵدا 100 ملیۆن یۆرۆی لەبودجەی تەرخانكراو بۆ گەنجان بڕیوەو زۆرێك لەو خوێندكارانەشی كە لەپشودان، لەسەرشەقامەكان بێكار دەسوڕێنەوەو روو لەچەقۆكێشان دەكەن، هەر بەو هۆیەشەوە لەم چەند مانگەدا زیاتر لە 15 هەرزەكار لەشەڕی سەر شەقامەكاندا كوژراون.
رێژەی خەمۆكی لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بەرزترە
|
|
توێژینەوەكە كە لەناو 18 وڵات‌دا ئەنجامدراوە، هۆكاری سەرەكیی خەمۆكی لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بۆ نایەكسانیی لەسەروەرت و ساماندا دەگەڕێنێتەوە.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)
بەهۆی فەیسبووك سزا دران
بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...
-
لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا، ئینتەرنێت پێش زاكیرە دەكەوێت لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا كە كۆمەڵێك لە زانا‌و پسپۆڕ ئەنجامیاندا بۆیان دەركەوت ئالوو...
-
Reported security incidents Baghdad: #1: A cameraman working for the Iraqi interior ministry was shot dead southwest of Baghdad on...