السبت، 13 أغسطس 2011

بوتڵە پلاستیكیەكان دەبێتە هۆی نەخۆشیی شێر پەنجە

بوتڵە پلاستیكیەكان دەبێتە هۆی نەخۆشیی شێر پەنجە



توێژینەوەیەكی رێكخراوی یونیسێف ئاماژە بەمەترسیی ئەو بوتڵانە دەكات كە ئاو و شلەمەنی تێدەكرێت، بەوەی مادەی سەرەكیی دروستكردنی ئەو بوتڵە پلاستیكیانە لەمادە پترۆڵیەكانەو، كاتێكیش ئەو بوتڵە پلاستیكیانە دەخرێنە بەر پلەی گەرمی بەرز یاخود گەرمای خۆر، راستەوخۆ مادە كیمیاویەكانی و پێكهاتە پترۆڵیەكانی كە لێی دروستكراوە، دەتوێنەوەو، ئەمەش كاریگەریی هەیە بۆ دوچاربون بەنەخۆشیی شێرپەنجە.

ئوردنییەكان شوو بە فەلەستینی دەكەن

ئوردنییەكان شوو بە فەلەستینی دەكەن



بەپێی ئامارێك كە دادگای باڵای ئوردن بڵاویكردۆتەوە، لە ساڵی 2010 دا، 2082 حاڵەتی شوكردنی ئافرەتانی ئوردنی بە پیاوانی وڵاتانی تری عەرەبی تۆمار كراون.
بەپێی ئامارەكە شوكردنی ئافرەتانی ئوردنی بەپیاوانی فەلەستینی بەپلەی یەكەم دێت، كە 1467 گرێبەستە، دوای ئەویش میسریەكان بە پلەی دووەم و عێراقیەكان بەپلەی سێیەم دێن.

موسڵمانان لەكۆشكی سپی رۆژویان شكاند

موسڵمانان لەكۆشكی سپی رۆژویان شكاند



وەك نەریتی ساڵانە لەمانگی رەمەزاندا كۆشكی سپی ئەمریكا ئێوارەخوانێكی رۆژو شكاندنی بۆ موسڵمانانی ئەو وڵاتە رێكخست و لەئاهەنگەكەدا كە ئۆباما سەرۆكی  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئامادەی بوو، لەوتەیەكیدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لەموسڵمان كردو رایگەیاند، ئەمریكا هەرگیز هەوڵ و ماندوبونی موسڵمانانی ئەمریكا لەپارێزگاریكردن لەكۆمەڵگەی ئەمریكی لەیادناكات.

دوای ئاهەنگی گواستنەوە دەركەوت پیاو نییە

دوای ئاهەنگی گواستنەوە دەركەوت پیاو نییە



دوای ئەوەی ئافرەتێكی هیندی تەمەن 26 ساڵ شویكرد بەپیاوێك، كە ماوەیەكی زۆر هەوڵیدا تا شوی پێبكات. بەڵام دوای ئاهەنگی گواستنەوە دەركەوت كە مێردەكەی ژنەو تەنیا لەبەر وەرگرتنی شیربایی خۆی كردوە بەپیاو.
ئافرەتەكە دەڵێت "ماوەیەكی زۆر بەبیانوی دیندارییەوە خۆی لێم دەدزییەوە، بەڵام دواجار ئاشكرامكرد كە مێردەكەم پیاو نییە".

مرۆڤ هەستی بەوەفاداریی سەگ كردوە

مرۆڤ هەستی بەوەفاداریی سەگ كردوە



دوای ئەوەی كۆمەڵێك زانای شوێنەوارناس و پسپۆری زیندەوەرزانی، لەئەشكەوتێكی شاخەكانی ئەڵتای لەسیبیریا، ئێسكی جۆرە سەگێكیان دۆزییەوە كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 33 هەزار ساڵ پێش ئێستا.
لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە مرۆڤ هەر لەكۆنەوە هەستی بە وەفاداریی ئەو ئاژەڵە كردوەو ماڵیی كردوە.

خوێندكارانی بریتانیا گورچیلەیان دەفرۆشن

خوێندكارانی بریتانیا گورچیلەیان دەفرۆشن



لەگەڵ بەرزبونەوەی كرێی خوێندن لەناوەندە باڵاكانی خوێندن لەبریتانیا, كە هۆكارێكی گرنگی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییە بوو، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خوێندكاران ناچاردەبن كە گورچیلەی خۆیان بفرۆشن بۆ ئەوەی كرێی خوێندن دابینبكەن.  لەساڵی 2004ەوە حكومەتی بریتانیا بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنی ئەندامەكانی لەشی داوە بەتایبەتی گورچیلە، بەڵام لەئێستادا زۆرترین فرۆشیارو كڕیاری لەو وڵاتەدا هەیە.

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...