له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان‌و عێراق‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه، په‌نجا رێكخراوی شاری كه‌ركوك داوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی رۆژی (25/4/2011) ده‌كه‌ن، كه بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س....
كه‌ركوك، ئاوێنه: ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له شه‌ش خاڵ پێكهاتوه‌و وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئاوێنه كراوه، دوای ئیدانه‌كردنی ئه‌و رووداوه ده‌ڵێن "هاتنی ئه‌و هێزه زۆره‌ی فیرقه‌ی (12)ی سوپای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مید روكن سه‌میر قائیدی فیرقهكهو تهقهكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ناو بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك هه‌بێت، كه بووه هۆی ترساندن‌و تۆقاندنی خه‌ڵك‌و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو جه‌ماوه‌ردا له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ك به پێشێلكردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی‌و جێبه‌جێكارانی پارێزگای كه‌ركوكه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ترساندنی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه‌یه".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌و رێكخراوانه داواده‌كه‌ن ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و رووداوه "به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگهیهنرێنو هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروباری دادگا نه‌كرێت... له‌پێناوی وه‌رگرتنی بڕیاری راست‌و دروست‌و دوور له فشار".
رێكخراوه‌كان داوا له ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه بڕیاربده‌ن له‌مه‌ودواو به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان سوپای عێراق به ژماره‌یه‌كی زۆره‌وه نه‌یه‌ته ناو شار. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ن به‌زوویی ئه‌نجامی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئاشكرابكرێت "له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك".
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا رێكخراوه‌كان داوا له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌كه‌ن، قه‌ره‌بوی ماددی‌و مه‌عنه‌وی خێزانی كوژراو‌و برینداره‌كانی ئه‌و رووداوه بكات‌و چاویش به‌هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌فسه‌رانی سوپادا بخشێنێته‌وه.
رۆژی (25/4/2011)، له ئاكامی دروستبونی گرژی له‌نێوان كاروانێكی سوپای عێراق له‌ناو بازاڕی شاری كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش‌و پاسه‌وانانی باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوو كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایش بوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق