 2000 لـــیرهی دا
2000 لـــیرهی دا
25                                   ژنێكی تارانی پاشئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بوو رایگه‌یاند  ئاماده‌یه 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون بدات به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رجێك  ته‌ڵاقی بدات. ئه‌و ژنه كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت سه‌ردانی لقی 268ی  دادگای خێزانی كرد‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وتی: من‌و هاوسه‌ره‌كه‌م  هه‌ردووكمان خوێندكاری زانكۆ بووین پاش ئه‌وه‌ی یه‌كتریمان ناسی،  هاوسه‌ره‌كه‌م هاته داوامو منی له‌سه‌ر 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون ماره  كرد‌و دواتر چووینه ناو كه‌ژاوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه.
مێردی ژنه‌كه‌ش به‌دادوه‌ر وت: سه‌ره‌تا ژیانمان خۆش‌بوو به‌ڵام دواتر  ورده ورده ژنه‌كه‌م له‌قسه‌م ده‌رده‌چوو و هیچ شتێكی به‌مه‌یلی من  ئه‌نجام نهدهداو منی به‌ته‌واوی وه‌لاناو ناتوانم به‌مشێوه‌یه درێژه  به‌ژیانی هاوسه‌ری بده‌م. ژنه‌كه‌ش له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ی مێرده‌كه‌یدا وتی:  من ژیانم لێ بۆته دۆزهخو ئاماده‌م به‌مه‌رجێك ته‌ڵاقم بدات ده‌ست  لهمارهیهكهم كه 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتونه هه‌ڵبگرم.
دادوه‌ر پاش بیستنی قسه‌ی هه‌ر دوولا بڕیاری ته‌ڵاقی ده‌ركرد.