لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا، ئینتەرنێت پێش زاكیرە دەكەوێت
لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا كە كۆمەڵێك لە زاناو پسپۆڕ ئەنجامیاندا بۆیان دەركەوت ئالوودەبوونمان بە ئینتەرنێتەوە گەیشتۆتە رادەیەك بۆتە تاكە سەرچاوەی زانیاریمان، لەلێكۆڵینەوەكەیاندا دەركەوت كە لەئێستادا ئینتەرنێت بۆتە تاكە دەروازەیەك كە بكرێتەوە بەڕووی پرسیارو نهێنییەكاندا.لەلێدوانێكدا دكتۆر بیتسی سباروز مامۆستا لە زانكۆی كۆڵۆمبیا وتی: لەرێی لێكۆڵینەوەكەیەوە لەسەر كۆمەڵێك خەڵك ویستوویەتی بیسەلمێنێت كە لەئێستادا ئینتەرنێت یادەوەرگەیەكی ئاڵوگۆڕكاری دەرەكییە بۆ مەعریفەو زانیاریمان.
بەشێوەیەك كە تاكەكانی كۆمەڵگە ئەوەی لایان جێی پرسیارەو دەیانەوێت بیزانن پەنا دەبەنەبەر ئینتەر نێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق