الجمعة، 10 يونيو 2011

كه‌ركووك.. له‌ ساڵیادی شه‌هید كردنی محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان مه‌راسیمێكی تایبه‌تیان سازكرد

كه‌ركووك.. له‌ ساڵیادی شه‌هید كردنی محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان مه‌راسیمێكی تایبه‌تیان سازكرد





 


به‌مه‌به‌ستى به‌رز راگرتنى هه‌شته‌مین ساڵیادى شه‌هیدى مه‌یحراب مه‌حه‌مه‌د باقر الحكیم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانى شارى كه‌ركووك مه‌راسیمێكى تایبه‌تیان سازكردو تێیدا چه‌ند ووتارێك خوێندرانه‌وه‌؛ سه‌ره‌تا له‌ ووتارى وه‌قى شیعى كه‌ركووكدا تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تى پاراستنى گیانى برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانى نێوان پێكهاته‌كانى و ئه‌م یاده‌شیان به‌ یادى هه‌موو عێراقیه‌ك زانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌هیدى ناوبراو تاكه‌ ئامانجى له‌ یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كان بوو .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك له‌ و مه‌راسیمه‌دا ووتارێكى پێشكه‌ش كردوو گوتی هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ دڵ ته‌زێنه‌ ده‌رگایه‌كى كراوه‌ بێت به‌رووى سه‌ركه‌وتنى دیالۆكى نیشتیمانى و پاراستى گیانى پێكه‌وه‌ژیان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...