كەركوك: حیزبی شیوعی گردبونەوەیەكی ئەنجام دا
|
|
بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر بونی بۆشاییەكی ئەمنی لە شاری كەركوك لەگەڵ گەندەڵی و ئەنجامنەدانی چاكسازی، حیزبی شیوعی لە شاری كەركوك گردبونەوەیەكی جەماوەریان ئەنجام دا.
گردبونەوەكە ماوەی كاتژمێرێكی خایاند و تێیدا داوایان لەدەسەڵاتداران كرد هەوڵی جدی بدەن بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە ئاسایشی كەركوكدا هەیە.
لە گردبونەوەكەدا ڕەخنەیان لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیری عێراق گرت بەهۆی ئەنجامنەدانی چاكسازی دوای تەواو بونی ئەو 100 ڕۆژەی وەك مۆڵەت داوای كردبو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق