الأحد، 12 يونيو 2011

ئەردۆگان: لەكاتی دەستگیركردنی ئۆجەلان ئێمە لەسەر دەسەڵات بوینایە لەسێدارەمان دەدا

ئەردۆگان: لەكاتی دەستگیركردنی ئۆجەلان ئێمە لەسەر دەسەڵات بوینایە لەسێدارەمان دەدا


سەرۆك وەزیری توركیا ڕایگەیاند ئەگەر لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ئێمەدا سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیر بكرایە لە سێدارەمان دەدا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، لەلێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، راشیگەیاند: ئەگەر كاتێك عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیركرا ئێمە لە حكومەتی هاوبەشی توركیادا بوینایە، ئۆجەلانمان لە سێدارە دەدا، چونكە سزاكەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەسێدارەدانە.
وتیشی: ئەگەر لە حكومەتی هاوبەشی توركیا لەو كاتەدا بەشداربوینایە، ئەوا دەمانوت یان دەبێت ئۆجەلان لە سێدارە بدرێت یان ئێمە لەو حكومەتە دەكشێینەوە.
سەرۆك وەزیری توركیا وتیشی: ئەوە بێ ئەرزشییەكی گەورەیە كە بوترێت شەڕم بەرامبەر بەكورد راگەیاندووە، ئۆجەلان ئێستا لە ئیمرالی لە چ رەوشێكدایە هەروەها دەمێنێتەوە و هەرگیز لەسەردەمی دەسەڵاتی ئێمەدا داوایەكی جێبەجێ ناكرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...