الأربعاء، 22 يونيو 2011

عەشقی پیاوێك بۆ هاوسەرە كۆنەكەی بووە مایەی مەرگی

عەشقی پیاوێك بۆ هاوسەرە كۆنەكەی بووە مایەی مەرگی


هاوسەرگیرییەكی دووساڵەی بە جیابوونەوە كۆتایی پێ هاتوو لە نێوان ئافرەت و پیاوێكی ئیزمیریدا لەئەنجامی خۆشویستنیانەوە بۆ یەكتری دوای 3 ساڵ جارێكی تر لێكیان كۆدەكاتەوە و پێكەوە دەژین.
لە ئەنجامی نەگونجانەوە جارێكی تر ئافرەتەكە دەچێتەوە ماڵی كەس و كاری. دوای ئەوەی خەسو و خەزووری كابرا دەرگا لەكابرا ناكەنەوە و پێی دەڵێن كچەكەیان لەوێ نییە كە ئەم چووە ئاشتی بكاتەوە، بە دەسكە گوڵەكەیەوە دەچێتە سەربانی شوقەكەیان لە نهۆمی شەش خۆی شۆڕدەكاتەوە كە لە پەنجەرەكەیانەوە بچێتە ژوورێ تا بزانێت ئافرەتەكە لەوێیە یان نا لە ئەنجامدا دەكەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...