‏إظهار الرسائل ذات التسميات كوردستان. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات كوردستان. إظهار كافة الرسائل

الأربعاء، 3 أغسطس 2011

عێراقیە بێكارەكان خوێن دەفرۆشن

عێراقیە بێكارەكان خوێن دەفرۆشن



بازرگانیكردن بەخوێن لەدوای ساڵی 2003وە لەعێراقدا رووی لەزیادبوون كردوەو، زۆرێك لە گەنجە بێكارەكانیش بۆ پەیداكردنی بژێویی ژیانیان پەنا بۆ ئەو كارە دەبەن.
هاوكات دەڵاڵەكانی كڕین و فرۆشتنی خوێن لەنزیك نەخۆشخانەكاندا بەشوێن ئەو نەخۆشانەدا دەگەڕێن كە پێویستیان بە خوێنە، پاش مامەڵەكردن لەگەڵیاندا لەسەر نرخێك رێكدەكەون و نیوەی پارەكە دەدەنە خوێنفرۆشەكەو نیوەكەیتریش بۆ خۆیان هەڵدەگرن.

گەنجانی بریتانیا دەبنە چەقۆكێش

گەنجانی بریتانیا دەبنە چەقۆكێش



چەند رێكخراوێكی بریتانی هۆشداریاندایە حكومەت لەئاست بەرزبونەوەی رێژەی تاوانەكان لەمساڵدا، كە لەچاو ساڵانی رابردوودا بەڕێژەی 4% بەرزبونەتەوە,
هۆی ئەم بەرزبونەوەیەش دەگەڕێننەوە بۆئەوەی، حكومەت لەمساڵدا 100 ملیۆن یۆرۆی لەبودجەی تەرخانكراو بۆ گەنجان بڕیوەو زۆرێك لەو خوێندكارانەشی كە لەپشودان، لەسەرشەقامەكان بێكار دەسوڕێنەوەو روو لەچەقۆكێشان دەكەن، هەر بەو هۆیەشەوە لەم چەند مانگەدا زیاتر لە 15 هەرزەكار لەشەڕی سەر شەقامەكاندا كوژراون.

رێژەی خەمۆكی لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بەرزترە



بەگوێرەی تازەترین توێژینەوە، دەركەوتوە كە رێژەی خەمۆكی و پاڵەپەستۆی دەرونی لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا زۆر بەرزترە لەچاو وڵاتە هەژارەكان و تازەپێشكەوتووەكان, چونكە لەئەمریكا رێژەكە دەگاتە 19%و لەفرەنسا21%، لەكاتێكدا لەوڵاتی ئەفریقای باشور رێژەكە 9%و لەمەكسیكیش 8%ە.
توێژینەوەكە كە لەناو 18 وڵاتدا ئەنجامدراوە، هۆكاری سەرەكیی خەمۆكی لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بۆ نایەكسانیی لەسەروەرت و ساماندا دەگەڕێنێتەوە.

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...