‏إظهار الرسائل ذات التسميات منوعات. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات منوعات. إظهار كافة الرسائل

الأربعاء، 3 أغسطس 2011

عێراقیە بێكارەكان خوێن دەفرۆشن

عێراقیە بێكارەكان خوێن دەفرۆشن



بازرگانیكردن بەخوێن لەدوای ساڵی 2003وە لەعێراقدا رووی لەزیادبوون كردوەو، زۆرێك لە گەنجە بێكارەكانیش بۆ پەیداكردنی بژێویی ژیانیان پەنا بۆ ئەو كارە دەبەن.
هاوكات دەڵاڵەكانی كڕین و فرۆشتنی خوێن لەنزیك نەخۆشخانەكاندا بەشوێن ئەو نەخۆشانەدا دەگەڕێن كە پێویستیان بە خوێنە، پاش مامەڵەكردن لەگەڵیاندا لەسەر نرخێك رێكدەكەون و نیوەی پارەكە دەدەنە خوێنفرۆشەكەو نیوەكەیتریش بۆ خۆیان هەڵدەگرن.

الجمعة، 29 يوليو 2011

2000لـــیره‌ی دا


http://www.aweza.co/news_image/117880_2000--lera-da.jpg2000 لـــیره‌ی دا

25 ژنێكی تارانی پاشئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بوو رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون بدات به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ته‌ڵاقی بدات. ئه‌و ژنه‌ كه‌ نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت سه‌ردانی لقی 268ی دادگای خێزانی كردو له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وتی: من‌و هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ردووكمان خوێندكاری زانكۆ بووین پاش ئه‌وه‌ی یه‌كتریمان ناسی، هاوسه‌ره‌كه‌م هاته‌ داوام‌و منی له‌سه‌ر 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون ماره‌ كردو دواتر چووینه‌ ناو كه‌ژاوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌.
مێردی ژنه‌كه‌ش به‌دادوه‌ر وت: سه‌ره‌تا ژیانمان خۆشبوو به‌ڵام دواتر ورده‌ ورده‌ ژنه‌كه‌م له‌قسه‌م ده‌رده‌چوو و هیچ شتێكی به‌مه‌یلی من ئه‌نجام نه‌ده‌داو منی به‌ته‌واوی وه‌لاناو ناتوانم به‌مشێوه‌یه‌ درێژه‌ به‌ژیانی هاوسه‌ری بده‌م. ژنه‌كه‌ش له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ی مێرده‌كه‌یدا وتی: من ژیانم لێ بۆته‌ دۆزه‌خ‌و ئاماده‌م به‌مه‌رجێك ته‌ڵاقم بدات ده‌ست له‌ماره‌یه‌كه‌م كه‌ 2000هه‌زار لیره‌ی ئاڵتونه‌ هه‌ڵبگرم.
دادوه‌ر پاش بیستنی قسه‌ی هه‌ر دوولا بڕیاری ته‌ڵاقی ده‌ركرد.

الخميس، 28 يوليو 2011

منداڵانی عێراق بۆ فرۆشتن

منداڵانی عێراق بۆ فرۆشتن


لێكۆڵینەوەیەكی رۆژنامەی گاردیانی بریتانی، ئەوەی ئاشكراكردوە، كە  ساڵانە 150 منداڵی عێراقی لەبازاڕی رەشدا دەفرۆشرێن.
لەلێكۆڵینەوەكەدا هاتوە، نرخی هەر منداڵێك لە نێوان 200 بۆ 400 پاوەندایە، منداڵەكانیش زۆرجار لەلایەن ئەو كەسانەوە دەكڕدرێن كە منداڵیان نابێت، یان بەكاریاندەهێنن بۆ كاری سێكسی و ئەندامەكانی

دوای رزگاركردنی هەمووان، خۆی مرد

دوای رزگاركردنی هەمووان، خۆی مرد


خێزانێكی پێنج كەسی لەگەڵ دوو میوانیاندا بەمەبەستی سەیرانكردن دەچنە كەناری دەریا لەشاری ئەدەنە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی شەپۆلی دەریاكە چەند كەسێك لەئەندامانی خێزانەكەو میوانێكیان ئاو دەیانبات، كاتێكیش باوكیان دوای هەوڵێكی زۆر منداڵەكانی رزگار دەكات، بەڵام ناتوانێت یەكێك لەمیوانەكان كە برازای خۆیەتی رزگار بكات، دواتریش باوكەكە بەهۆی ماندوێتیی و نیگەرانیی لەدەستدانی برازاكەی، لەكەناری دەریاكە جەڵتە لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات.

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...