الجمعة، 17 يونيو 2011

لەكەركوك بەنداوێك دروست دەكرێت

لەكەركوك بەنداوێك دروست دەكرێت


وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بەسەرپەرشتی كۆمپانیای نورسۆی توركی بەنداوێك لەدۆڵی خاسە چای سنوری پارێزگای كەركوك دروستدەكات.
بەنداوەكە بڕی 70 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوەو بڕیارە لەماوەی 40 مانگداو تا ساڵی 2013 تەواو بكرێت.
مەبەست لەدروستكردنی ئەو بەنداوە، بۆ گلدانەوەی ئاوو ئاودێریكردنی زەویی كشتوكاڵی سودی لێوەردەگیرێت.

الثلاثاء، 14 يونيو 2011

ئەمریكی‌و بەریتانییەكان واز لەفەیسبوك دەهێنن

ئەمریكی‌و بەریتانییەكان واز لەفەیسبوك دەهێنن


بەپێی نوێترین داتا بەكارهێنەرانی پێگەی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەمانگی ئایاردا كەمی كردوەو زۆرترین بەكارهێنەرانی ئەمەریكی‌و بریتانی ئەكاونتەكانیان سڕیوەتەوە، هاوكات روسیاو كەنەداو نەرویژ لەو وڵاتانەن كە بەكارهێنەرانی سایتەكە تێیدا كەمردوە.
بەپێی داتاكە لەمانگی رابردوا تەنیا لەئەمەریكا 6 ملیۆن كەس ئەكاونتەكەیان سڕیوەتەوە، بەڵام سەرباری ئەمەش هێشتا فەیسبوك 700 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە‌و خێراترین گەشەی فەیسبوك لەئەمساڵدا لەبەرازیل تۆماركراوە بە 17 ملیۆن بەكارهێنەر.

الاثنين، 13 يونيو 2011

پاریس: گرتنی پێنج كورد، ناڕەزایی كوردانی ئەو وڵاتەی لێدەكەوێتەوە

پاریس: گرتنی پێنج كورد، ناڕەزایی كوردانی ئەو وڵاتەی لێدەكەوێتەوە


دەستگیركردنی پێنج كوردی پەنابەر لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا بە تۆمەتی كاری تیرۆرستی، ناڕەزایی ژمارەیەك لە پەنابەرانی كوردی ئەو وڵاتەی لێدەكەوێتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش خۆپیشاندانێك ئەنجامدەدەن.
رادیۆی فەرەنسای نێودەوڵەتی رایگەیاند كە ئەو پێنج گەنجە كوردە لە چواری ئەم مانگە لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆری ئەو وڵاتەوە دەستگیركراون‌و تۆمەتی دابینكردنی سەرچاوەی داراییان بۆ تیرۆرستان دراوەتە پاڵ، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
بۆ ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانەش دوێنی شەممە بەسەدان رەوەندی كوردی خۆپیشاندانێكیان بۆ پەلەكردن لە ئازادكردنی ئەو پێنج كەسە ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتەش ژمارەی خۆپیشاندەران زیاتر لە 1500 پەنابەری كورد بون.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە پێشوازی لە پەنابەرانی سوریا بكات

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە پێشوازی لە پەنابەرانی سوریا بكات


بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرایی كرد كە تائێستا هیچ پەنابەرێكی سوریا ڕوی نەكردۆتە هەرێمی كوردستان.
شاكر یاسین، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆ سەوا، ڕاشیگەیاند: لەئامادەباشی تەواوداین بۆ لەخۆگرتنی هەر بارێكی لەناكاو لەكاتی هاتنی پەنابەرانی سوری بۆ هەرێمی كوردستان‌و، لیژنەیەكی تایبەت پێكهێندراوە بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی سوری و ئامادەباشی بۆ كراوە.
بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی نیشاندا بۆ پێشوازی كردن لە پەنابەرانی سوری لە خاكی هەرێمی كوردستان.
بەهۆی ئەو ئاڵۆزیەی وڵاتی سوریای گرتۆتەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی سوریا وڵاتەكەیان جێهێشتوە و بەرەو وڵاتانی دراوسێ ڕۆشتون بەتایبەت وڵاتی توركیا.

كەركوك: دو باندی تیرۆرستی دەستگیر دەكرێن

كەركوك: دو باندی تیرۆرستی دەستگیر دەكرێن


بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركوك رايگەیاند كە توانیویانە دوو باند دەستگیربكەن كە تۆمەتبارن بە كوشتن و فڕاندنی هاوڵاتیان لەشارەكەداو لەگەڵ ئەنجامدانی تەقینەوەو كاری توندتیژی.
لیوا جەمال تاهیر، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە باندەكان سەر بە گروپی ئەنسار سونە و دەوڵەتی ئیسلامی عیراقین و 15 كەسن.
هەروەها رونیشیكردەوە كە لەناو دەستگیركراوەكاندا، ئەمیرو جێگری گروپەكەیان تێدایە كە داڕێژەری پلانی تەقینەوەكانی ئەم دواییەی كەركوكن.

عێراق: لەهەشت ساڵدا 47 دادوەر كوژراون

Share

عێراق: لەهەشت ساڵدا 47 دادوەر كوژراون


وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند لە دوای روخانی رژێمی سەدامەوە تاكو ئێستا 47 دادوەر لە عێراقدا كوژراون.
عەبدولستار بەیرەقدار بەئاژانسی هەواڵی فرانس پریسی راگەیاند كە لەدوای هەشت ساڵ لە روخانی رژێمی سەدام، تاكو ئێستا دادوەرانی عێراق لە ژێر هەڕەشەدان‌و روبەروی كوشتن‌و رفاندن دەبنەوەو لە ماوەی ئەم هەشت ساڵەشدا 47 دادوەری عێراقی كوژراون.
عەبدولستار وتیشی كە جگە لەو دادوەرانەی كوژراون، ساڵانە چەندین دادوەر لەلایەن گروپە نەناسراوەكانەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت‌و دەرفێنرێن، دواتر بە پارە ئازاد دەكرێن، ژمارەیەكیشان ناچار دەبن ماڵ‌و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
بەپێی ئاماری كوشتنی دادوەرە عێراقییەكانیش لە ساڵی 2007دا زۆرترین دادوەر كوژراون كە ژمارەیان 10 دادوەر بوە‌و وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش رێكخراوی قاعیدەو میلیشیا چەكدارەكانی بە كوشتنی دادوەران تۆمەتباركرد.

الأحد، 12 يونيو 2011

ژنان لە ٤٧ سەعات زیاتر ناتوانن نهێنی بپارێزن

ژنان لە ٤٧ سەعات زیاتر ناتوانن نهێنی بپارێزن


لەراپرسییەكدا كە گۆڤاری (ژنی بریتانی) كردوویەتی و سێ هەزار ژن بەشدارییان تێداكردوە، دەركەوتوە ژنان توانای هێشتنەوەی نهێنییان لە ٤٧ سەعات زیاتر نییە.
بە پێی راپرسییەكە، ژنان لانیكەم ١٥ دەقیقەو ئەوپەڕی ٤٧ سەعات توانای هێشتنەوەی نهێنییان هەیە. یەك لەسەر سێی ژنەكانیش وتویانە دوای ئاشكراكردنی هەر نهێنییەك هەست بە نائاسودەیی ویژدان دەكەن.

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...