الاثنين، 13 يونيو 2011

عێراق: لەهەشت ساڵدا 47 دادوەر كوژراون

Share

عێراق: لەهەشت ساڵدا 47 دادوەر كوژراون


وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند لە دوای روخانی رژێمی سەدامەوە تاكو ئێستا 47 دادوەر لە عێراقدا كوژراون.
عەبدولستار بەیرەقدار بەئاژانسی هەواڵی فرانس پریسی راگەیاند كە لەدوای هەشت ساڵ لە روخانی رژێمی سەدام، تاكو ئێستا دادوەرانی عێراق لە ژێر هەڕەشەدان‌و روبەروی كوشتن‌و رفاندن دەبنەوەو لە ماوەی ئەم هەشت ساڵەشدا 47 دادوەری عێراقی كوژراون.
عەبدولستار وتیشی كە جگە لەو دادوەرانەی كوژراون، ساڵانە چەندین دادوەر لەلایەن گروپە نەناسراوەكانەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت‌و دەرفێنرێن، دواتر بە پارە ئازاد دەكرێن، ژمارەیەكیشان ناچار دەبن ماڵ‌و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
بەپێی ئاماری كوشتنی دادوەرە عێراقییەكانیش لە ساڵی 2007دا زۆرترین دادوەر كوژراون كە ژمارەیان 10 دادوەر بوە‌و وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش رێكخراوی قاعیدەو میلیشیا چەكدارەكانی بە كوشتنی دادوەران تۆمەتباركرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...