الأحد، 12 يونيو 2011

ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن كچ بەمنداڵی بەشو دەدرێت

ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن كچ بەمنداڵی بەشو دەدرێت


تا ئێستاش دیاردەی كچ بە شودان لە تەمەنی منداڵیدا لە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهاندا بەڕیژەیەكی بەرچاو بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كەلەلایەن گۆڤاری ناشیوناڵ جوگرافیكەوە ئامادەكراوە ، ئاماژە بەوەدەكات  كە هەموو ساڵێك 10بۆ 12 ملیۆن كچی منداڵ لە وڵاتانی جیهانی سێیەمدا بە شودەدرێن بەبێ ئەوەی خۆیان ڕازامەندیان لەسەر بێت.
ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوەدەكات كە لە ئێستادا لە هەریەكە لە وڵاتەكانی هندستان‌و یەمەن‌و ئەفغانستان‌و ئەسیوبیا‌و ئەریتریا بەڕێژەیەكی بەرچاو كچیان تێدا بەشودەدرێت لەتەمەنێكی زۆر منداڵیەوە.

كەركوك: حیزبی شیوعی گردبونەوەیەكی ئەنجام دا

كەركوك: حیزبی شیوعی گردبونەوەیەكی ئەنجام دا


ئەمڕۆ هەینی حیزبی شیوعی عێراق و حیزبی شیوعی كوردستان گردبونەوەیەكی جەماوەریان لەبەردەم قەڵای كەركوك ئەنجام دا.
بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر بونی بۆشاییەكی ئەمنی لە شاری كەركوك لەگەڵ گەندەڵی و ئەنجامنەدانی چاكسازی، حیزبی شیوعی لە شاری كەركوك گردبونەوەیەكی جەماوەریان ئەنجام دا.
گردبونەوەكە ماوەی كاتژمێرێكی خایاند و تێیدا داوایان لەدەسەڵاتداران كرد هەوڵی جدی بدەن بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە ئاسایشی كەركوكدا هەیە.
لە گردبونەوەكەدا ڕەخنەیان لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیری عێراق گرت بەهۆی ئەنجامنەدانی چاكسازی دوای تەواو بونی ئەو 100 ڕۆژەی وەك مۆڵەت داوای كردبو.

ئەردۆگان: لەكاتی دەستگیركردنی ئۆجەلان ئێمە لەسەر دەسەڵات بوینایە لەسێدارەمان دەدا

ئەردۆگان: لەكاتی دەستگیركردنی ئۆجەلان ئێمە لەسەر دەسەڵات بوینایە لەسێدارەمان دەدا


سەرۆك وەزیری توركیا ڕایگەیاند ئەگەر لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ئێمەدا سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیر بكرایە لە سێدارەمان دەدا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، لەلێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، راشیگەیاند: ئەگەر كاتێك عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیركرا ئێمە لە حكومەتی هاوبەشی توركیادا بوینایە، ئۆجەلانمان لە سێدارە دەدا، چونكە سزاكەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەسێدارەدانە.
وتیشی: ئەگەر لە حكومەتی هاوبەشی توركیا لەو كاتەدا بەشداربوینایە، ئەوا دەمانوت یان دەبێت ئۆجەلان لە سێدارە بدرێت یان ئێمە لەو حكومەتە دەكشێینەوە.
سەرۆك وەزیری توركیا وتیشی: ئەوە بێ ئەرزشییەكی گەورەیە كە بوترێت شەڕم بەرامبەر بەكورد راگەیاندووە، ئۆجەلان ئێستا لە ئیمرالی لە چ رەوشێكدایە هەروەها دەمێنێتەوە و هەرگیز لەسەردەمی دەسەڵاتی ئێمەدا داوایەكی جێبەجێ ناكرێت.

ژنێك لە چەمچەماڵ دەكوژرێت

ژنێك لە چەمچەماڵ دەكوژرێت


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژنێكی بەتەمەن لەلایەن كە سێكەوە لە قەزای چەمچەماڵ دەكوژرێت‌و، دەزگا ئەمنیەكان تۆمەتبار دەستگیردەكەن.
عەمید عەدنان عوسمان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا  ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ژنێكی تەمەن 79 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا دەدرێتەبەر بەرد و پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشكرایی كرد كە تۆمەتبار باری دەرونی تەواو نییە و دەستگیر كراوە.

الجمعة، 10 يونيو 2011

كركوك.. الشرطة في حالة إنذار تحسبا لمظاهرات عربية

كركوك.. الشرطة في حالة إنذار تحسبا لمظاهرات عربية



  
 
أعلن قائد قوات الشرطة بمحافظة كركوك اللواء جمال طاهر "أن قيادة الشرطة وضعت قواتها في حالة الإنذار تحسبا لأي تطورات قد تنجم عن المظاهرات التي يتوقع أن تنظمها مجموعات عربية في قضاء الحويجة اليوم الجمعة."
وفي اتصال مع «الشرق الأوسط»، قال طاهر: «تلقينا أوامر من الوزارة حول وجود نية بتنظيم مظاهرة شعبية في قضاء الحويجة من قبل العرب هناك، وبعد اجتماع اللجنة الأمنية بحضور السيد المحافظ وقائد فرقة الجيش العراقي وممثل عن قيادة قوات البيشمركة في المنطقة والأجهزة الأمنية وكاحتراز أمني لمواجهة أي تطورات غير مرغوب فيها فقد وضعنا كامل قواتنا الأمنية بحالة الإنذار استعدادا لذلك».
وأضاف طاهر: «رغم تلقينا معلومات بنية سكان قضاء الحويجة تنظيم المظاهرة فإن هذه المعلومات لم تتأكد لدينا بعد، مع ذلك وكاحتياط أمني أبلغنا قواتنا بالاستعداد لأي أحداث أو تطورات محتملة». وحول ما إذا كان الهدف من تلك الإجراءات الأمنية هو التخوف من قدوم تلك المظاهرات من القضاء إلى مركز المدينة قال قائد شرطة كركوك: «كما قلت لم نتأكد من المعلومات التي أشارت إلى نية سكان القضاء بتنظيم المظاهرة، ولكن في حال حدث ذلك فإننا مستعدون لمواجهة كل الاحتمالات».هلكورد نوري

كه‌ركووك.. له‌ ساڵیادی شه‌هید كردنی محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان مه‌راسیمێكی تایبه‌تیان سازكرد

كه‌ركووك.. له‌ ساڵیادی شه‌هید كردنی محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان مه‌راسیمێكی تایبه‌تیان سازكرد





 


به‌مه‌به‌ستى به‌رز راگرتنى هه‌شته‌مین ساڵیادى شه‌هیدى مه‌یحراب مه‌حه‌مه‌د باقر الحكیم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانى شارى كه‌ركووك مه‌راسیمێكى تایبه‌تیان سازكردو تێیدا چه‌ند ووتارێك خوێندرانه‌وه‌؛ سه‌ره‌تا له‌ ووتارى وه‌قى شیعى كه‌ركووكدا تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تى پاراستنى گیانى برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانى نێوان پێكهاته‌كانى و ئه‌م یاده‌شیان به‌ یادى هه‌موو عێراقیه‌ك زانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌هیدى ناوبراو تاكه‌ ئامانجى له‌ یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كان بوو .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك له‌ و مه‌راسیمه‌دا ووتارێكى پێشكه‌ش كردوو گوتی هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ دڵ ته‌زێنه‌ ده‌رگایه‌كى كراوه‌ بێت به‌رووى سه‌ركه‌وتنى دیالۆكى نیشتیمانى و پاراستى گیانى پێكه‌وه‌ژیان.

الخميس، 9 يونيو 2011

كه‌ركوك: هاوڵاتیه‌ك به‌ فیشه‌ك ده‌كوژرێت

كه‌ركوك: هاوڵاتیه‌ك به‌ فیشه‌ك ده‌كوژرێت

شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك له‌شاری كه‌ركوك ده‌كرێت كه‌ له‌ ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

محه‌مه‌د شوانی، كه‌ركوك: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "كاتژمێر 7ی شه‌وی رابردوو خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك به‌ ناوی عومه‌ر ئایده‌ن محه‌مه‌د له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت‌و له‌ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، دواتر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ وتی: له‌لایه‌كی تره‌وه‌هه‌ر شه‌وی رابردوو سارۆخێكی جۆری كاتیوشا ده‌كه‌وێته‌ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ریاز به‌ناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حسێن كه‌ ته‌نها زیانی مادی پێگه‌یاندوون.

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...