الخميس، 9 يونيو، 2011

كه‌ركوك: هاوڵاتیه‌ك به‌ فیشه‌ك ده‌كوژرێت

كه‌ركوك: هاوڵاتیه‌ك به‌ فیشه‌ك ده‌كوژرێت

شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك له‌شاری كه‌ركوك ده‌كرێت كه‌ له‌ ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

محه‌مه‌د شوانی، كه‌ركوك: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "كاتژمێر 7ی شه‌وی رابردوو خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك به‌ ناوی عومه‌ر ئایده‌ن محه‌مه‌د له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت‌و له‌ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، دواتر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ وتی: له‌لایه‌كی تره‌وه‌هه‌ر شه‌وی رابردوو سارۆخێكی جۆری كاتیوشا ده‌كه‌وێته‌ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ریاز به‌ناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حسێن كه‌ ته‌نها زیانی مادی پێگه‌یاندوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق