الأربعاء، 10 أغسطس، 2011

دوای كوشتنی دایك‌و باوكی؛ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت

 دوای كوشتنی دایك‌و باوكی؛ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت

دوای كوشتنی دایك‌و باوكی؛ ئاهه‌نگ ده‌گێرێت



گه‌نجێكی ئه‌مریكی پاش ئه‌وه‌ی دایكی‌و باوكی خۆی به‌چه‌قۆ ده‌كوژێت، زیاتر له‌60هاوڕێی خۆی بانگهێشتده‌كات‌و ئاهه‌نگ ده‌گێرێت. تیله‌ر هادلی ته‌مه‌ن 17ساڵ‌و دانیشتووی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا، پاشئه‌وه‌ی به‌چه‌قۆ هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر دایك‌و باوكی ئه‌وان ده‌كوژێت، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ته‌رمه‌كه‌یان ده‌شارێته‌وه‌و داوتریش زیاتر له‌60هاوڕێ‌و براده‌ری خۆی بانگهێشتده‌كات‌و ئاهه‌نگێكی به‌رفراوان ساز ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه‌ده‌نگ‌و شایی‌و به‌زمه‌وه‌، ده‌بنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دراوسێكانی بێزار بكات‌و دراوسێكانیشی پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌. كاتێكیش دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ماڵه‌كه‌ ده‌پشكنێت ته‌رمی ژن‌و پیاوێك ده‌دۆزنه‌وه‌. پاشان به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و هێشتا هۆكاره‌كانی ئه‌و تاوانه‌ ڕووننه‌بۆته‌وه‌.
 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق