الأربعاء، 10 أغسطس، 2011

ئــــــه‌و ئه‌مریكییه‌ی به‌جلی كوردی سه‌رســامه‌

 ئــــــه‌و ئه‌مریكییه‌ی به‌جلی كوردی سه‌رســامه‌

ئــــــه‌و ئه‌مریكییه‌ی به‌جلی كوردی سه‌رســامه‌

  ئه‌نیتا كچێكی ته‌مه‌ن (17) ساڵه‌ی به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكییه‌، له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی له‌ لۆس ئه‌نجلۆس-ه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵی نێو ده‌ڵه‌تی زاگریب هاتبوونه‌ كرواتیا، له‌كاتێكدا كه‌ بۆ وێنه‌گرتن و یه‌كتر ناسین هاته‌ لای ئه‌ندامانی گرووپی میوزیكی نالی‌و تیپی هونه‌ره‌میللییه‌كانی سلێمانی، كه‌ ئه‌مانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌زاگریب بوون، ئاوێزه‌ لێی پرسی، چی وایلێكردی كه‌ بێیته‌ لای گروپی كوردی؟ ئه‌نیتا وه‌ڵامیدایه‌وه‌و وتی: دوێنێ له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌ڕكێی و میوزیكه‌كه‌ی ئێوه‌ مه‌به‌ستم كورده‌كانه‌ زۆر سه‌رنجی راكێشام، ئه‌مڕۆش سه‌یری جلوبه‌رگه‌كه‌تانم كرد زۆر كاری لێكردم، بۆیه‌ به‌هاوڕێكانم وت بابچینه‌ لای ئه‌و گروپه‌.
ئه‌نیتا پێشتر ناوی كوردستانی نه‌بیستبوو، به‌ڵام كاتێك كه‌ باسی كوردستانمان بۆ كرد، ئه‌و وتی: حه‌ز ده‌كه‌م ساڵی داهاتوو كاتی پشووی هاوینه‌م له‌وێ به‌سه‌ر به‌رم و له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌م بێم خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ماو میوزیكی خۆمان ئاشنا بكه‌م.
وتیشی: هیوادارم بتوانم زمانه‌كه‌ی ئێوه‌ فێر ببم و بتوانم قسه‌ی پێبكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پێویستیم به‌كه‌س نه‌بێت هاوكاریم بكات له‌وه‌ی كه‌ چوومه‌ بازاڕ بتوانم به‌كوردی قسه‌ بكه‌م و خۆم بتوانم جلی كوردی بۆ خۆم بكڕم.
ئه‌نیتا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ تائێستا جله‌ فۆلكلۆرییه‌كانی خۆیانی پێ له‌جلی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ پێ جوانتر بووه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ی كه‌ جلی كوردی بینیوه‌، زۆر سه‌رسام بووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق