الأحد، 7 أغسطس، 2011

ئه‌وه‌ی مۆبایل به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كرد به‌س نه‌بوو، فه‌یسبووك‌و چات-یشی هاته‌سه‌ر..!

 ئه‌وه‌ی مۆبایل به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كرد به‌س نه‌بوو، فه‌یسبووك‌و چات-یشی هاته‌سه‌ر..!

ئه‌وه‌ی مۆبایل به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كرد به‌س نه‌بوو، فه‌یسبووك‌و چات-یشی هاته‌سه‌ر..!

  دوای مۆبـــایـل؛ به‌زمـــه‌كانی فـــه‌یســـبووكیش
هـاته‌ سه‌ربــار
كۆی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا به‌شداریان كردووه‌، سه‌رجه‌میان هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راسته‌ ده‌ردو ئازاره‌كانی مۆبایل زۆرن، به‌ڵام به‌مدواییانه‌ به‌زمه‌كانی فه‌یسبووك‌و چاتیشی هاتۆته‌ سه‌رو چه‌ندانی گرفتار كردووه‌.
كاوه‌؛ راسته‌وخۆ قسه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌مووان كردو وتی ناشێ‌ ئێمه‌ به‌و چه‌شنه‌ له‌ته‌كنه‌لۆجیا بڕوانین‌و پێمانوابێت ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی ئاساییه‌، چونكه‌ هیچ كاتێك كه‌سێك بۆی نییه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ بشكێنێت.
كاوه‌ بڕوای وابوو ئه‌مانه‌ په‌تای ته‌كنه‌لۆجیاو به‌هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانێتی، كه‌وایكردووه‌، ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤی سادی بن‌و چێژ له‌ئازاری خۆیان‌و كه‌سانی تر ببینن بۆیه‌ كاری له‌وشێوه‌یه‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وتیشی: ئێمه‌ چاو له‌ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، به‌ڵام بی ئاگاین له‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپا شتی وانییه‌‌و هه‌موو ئینسانێك سه‌ربه‌سته‌ چی پێخۆشه‌و ئاره‌زووی چیده‌كات ئه‌وه‌ ده‌كات، نه‌ك چێژ له‌شكاندنی به‌رامبه‌ره‌كانیان ببینن.
كوڕم‌و ده‌ترسم
حه‌مه‌؛ ئه‌و خۆی وتی ناوم وا بنوسه‌‌و وتیشی: من كه‌ كوڕم بۆخۆم له‌و جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ زۆر ده‌ترسم، چونكه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌، هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوه‌و ئینسانه‌كانی نه‌یاتوانیوه‌ سه‌ربه‌ست بن‌و وه‌ك ئه‌وروپا خه‌میان نه‌بێت‌و بێباك بن، چونكه‌ هێشتا لێره‌ سستمی خێزان باڵاده‌سته‌و تاك ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی نییه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات، بچوكترین كێشه‌ ببێته‌ هۆی گه‌وره‌ترین كێشه‌ بۆ خێزانێك‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
بێ‌ باكم چی رووده‌دات
من دوو په‌یجم هه‌یه‌، یه‌كێكیان گشتییه‌و ئه‌وه‌ی ترم تایبه‌ته‌، هیچكامێكیشان به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆمه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ بێباكم له‌وه‌ی هاكده‌كرێم یان نا.. ئارام به‌وشێوه‌یه‌ شه‌رحی حاڵی كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: ئێمه‌ گروپمان هه‌یه‌و پێكه‌وه‌ چات ده‌كه‌ین‌و قسه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی به‌دڵمان بێت ئه‌ددی ده‌كه‌ین‌و په‌یوه‌ندی‌و دۆستایه‌تییه‌كی زۆریشم هه‌یه‌.
ده‌كوژرێم
هه‌نار؛ خانمێكی گه‌نجه‌و په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ نییه‌و ته‌نیا كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ده‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌.
ئه‌و خانمه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هیچ وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی خۆی دانه‌ناوه‌و هه‌میش وێنه‌ی پرۆفیله‌كه‌شی ده‌گۆڕێت به‌وێنه‌ی ئه‌و كچانه‌ی له‌گوگڵا ده‌یاندۆزێته‌وه‌و كێی پێ‌ جوان بوو ئه‌و داده‌نێت. هه‌نار وتیشی: به‌هۆی وێنه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانمه‌وه‌ چه‌ندین كوڕ داوای په‌یوه‌ندی‌و خۆشه‌ویستیان لێكردووم‌و منیش به‌ئاره‌زووی خۆم وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه‌.
هه‌نار له‌وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی ئایا ئه‌مه‌ به‌ڕاست ده‌زانێت وتی: ئاخر ناتوانم وانه‌كه‌م، چونكه‌ وێنه‌یه‌كی خۆم‌و دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێم. من چۆن له‌كوڕان ده‌ترسم ئاواش له‌كچان، چونكه‌ ره‌نگه‌ كچێك كارێكم له‌دژ بكات.
خۆی‌و مێرده‌كه‌ی
شه‌وبۆ؛ كه‌ له‌سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌، ئه‌و باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌رچی شوویكردووه‌، به‌ڵام ده‌چێته‌ فه‌یسبووك‌و وێنه‌ی خۆی ‌و مێرده‌كه‌شی داناوه‌، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كاته‌ هاوڕێ‌ كه‌ده‌یانناسێ‌، وتیشی: بێگومان ترسم هه‌یه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵا رێزمدا هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ جا زۆرن یا كه‌م له‌هه‌ركاتێكدا ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ئه‌وه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن‌و دنیات لێده‌كه‌ن به‌دۆزه‌خ!
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه‌ ئایا ئه‌م حاڵه‌تانه‌ بۆ رووده‌ده‌ن؟ ئه‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، وتی: ئه‌مه‌ زۆر پێكه‌نیناوییه‌! چۆن بۆ رووده‌دات، ئه‌زانی ئه‌وانه‌ی وا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ به‌ئازایه‌تی ده‌زانن، هاكت ده‌كه‌ن، وێنه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ناوی تۆوه‌ شتی زۆر تایبه‌تی ده‌نوسن‌و ئاماده‌شن به‌فۆتۆ شۆپ وێنه‌كه‌ت بگۆڕن.. من ده‌پرسم ئایا ئه‌مه‌ نه‌خۆشییه‌؟ ئازایه‌تییه‌؟ چییه‌؟
ناتخه‌مه‌ پاقله‌كه‌وه‌
هه‌ر كه‌زانی مه‌سه‌له‌ فه‌یسبووك‌و كێشه‌كانێتی، وه‌ك هاوڕێكه‌ی وتی: مامه‌ كارزان هه‌زارو دوو به‌زمی هه‌یه‌..
ئه‌و قسه‌یه‌ بووه‌ پێكه‌نین‌و كارزان-یش وتی: به‌ڕاست وایه‌ بۆ پێده‌كه‌نن، ئاوڕی دایه‌وه‌و به‌هاوڕێكه‌ی وت هه‌ر تۆ نه‌بوویت ته‌نیا بۆ كردنه‌وه‌ی كامێراكه‌م كارتێكی 10 دۆلاریم پێكڕیت..!
ئه‌و هاته‌ سه‌ر به‌زمه‌كانی‌و ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تا به‌زمه‌كانی به‌هاوڕێ‌‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆی كردووه‌، خۆی له‌كوڕی مامێكی كردووه‌ به‌كچ‌و ده‌یان نامه‌ی غرامی‌و وه‌ك خۆی وتی ئه‌و شته‌ قۆرانه‌ی بۆ نووسیبووم‌و منیش كه‌ده‌مبینی پێده‌كه‌نیم‌و ئامۆزاكه‌شم ده‌یوت (هه‌تیو چ كه‌تنێكت كردووه‌ كه‌ده‌مبینی وا پێده‌كه‌نی).
كارزان چووه‌وه‌ سه‌ر به‌زمی ئامۆزاكه‌ی وتی گه‌رچی دواجار به‌ده‌عوه‌تێك پێموت چ به‌زمێكه‌و خۆم لێ‌ ئاشكرا كرد، به‌ڵام هه‌ستمكرد به‌راستی ئازاری پێگه‌یشتووه‌، چونكه‌ ئه‌و ئامۆزایه‌م بۆ یه‌كمجار بووه‌ خۆشویستی بكات، ئه‌ویش كه‌ من بووم.. شتی وای بۆ ده‌نووسیم به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كچ بوومایه‌ خۆشمده‌ویست..
كارزان هه‌رپێده‌كه‌نی‌و ده‌یوت: به‌ڵێ‌ له‌گه‌ڵا هاوڕێكانمدا گرته‌ی مۆبایل‌و وێنه‌ی سێكسی-ش ده‌گۆڕینه‌وه‌و ئه‌مه‌ بووه‌ به‌خووی رۆژانه‌ی به‌شێكی دیار له‌ژیانی گه‌نجان.
ئه‌و؛ هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ی به‌پێوستزانی‌و وتی: بۆ ناوی په‌یجه‌كه‌ی خۆتم ناده‌یتێ‌، بزانم ناتخه‌مه‌ پاقله‌كه‌وه‌..
منیش دووانم هه‌یه‌
ئه‌و ئه‌گه‌رچی ژنێكی به‌ته‌مه‌نه‌و له‌ ئه‌وروپا ده‌ژی، به‌ڵام باسی له‌وه‌كرد ئه‌و ترس‌و گومان‌و بێ‌ سیقه‌ییه‌ی لێره‌ هه‌یه‌، له‌هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا نه‌مدیووه‌.
ئه‌و به‌ڵگه‌ی بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه‌و وتی: مه‌عقوله‌ من خوشكه‌كه‌م له‌كوردستان ده‌ژی‌و ناوێرێ‌ په‌یجه‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بێت‌و وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر دابنێت.! به‌ڵام له‌ئه‌وروپا وانییه‌. ئه‌و باسی له‌وه‌كرد راسته‌ له‌وێ‌ هاككردن زۆره‌و خه‌ڵكی شاره‌زاترن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌وێ‌ په‌یجی من یا كه‌سێكی تری بۆچییه‌ هاكی بكات، بۆ بازرگان، موخابه‌راتم چیم..؟! ئه‌و خانمه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ كه‌ خۆی به‌ تریفه‌ ناساند، قسه‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو وتی: من دوو په‌یجم هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا كوردستان كاری پێده‌كه‌م‌و به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی لێره‌ هه‌یه‌، به‌ناوی خۆمه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام تریان به‌ناوی خۆمه‌وه‌یه‌و ته‌نیا بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵا ئه‌و هاوڕێیانه‌ به‌كاری دێنم كه‌ ئه‌وروپین‌و هیچ جۆره‌ ترسێكم وه‌ك ئێره‌ لێیان نییه‌.
به‌خوا ناوێرم
دواجار به‌رهه‌م وه‌ك گه‌نجێكی تازه‌ پێگه‌یشتوو، كه‌ خوێندكاره‌، وتی: به‌ڕاستی‌و ئه‌گه‌ر بێ‌ شه‌رم قسه‌ بكه‌م، وه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌فه‌یسبووكی ده‌كه‌ین، گه‌نجی هیچ جێگه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌ ناكه‌ن، وتی: من یه‌كێك له‌هاوڕێ‌ كچه‌كانم له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ به‌كارهاتبوو، چونكه‌ پاسۆرده‌كه‌ی ئاشكرا كردبوو له‌لای، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی پێیخۆشه‌و بۆ شكاندنی هاوڕێكه‌ی كردبووی. به‌رهه‌م وتیشی: ته‌نانه‌ت قسه‌ی وای بۆ من نوسیبوو شه‌رمم ده‌كرد سه‌ره‌تا، تا دوایی كه‌بینیم پێموت (ئه‌وه‌ پێم راده‌بوێری وا باسی خۆت ده‌كه‌یت) به‌ڵام ئه‌و كچه‌ كه‌وته‌ گریان وتی فڵان هاوڕێمانه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌و خه‌ریكه‌ حه‌یام ده‌بات. بۆیه‌ من ئێستا له‌فه‌یسبووك كچه‌كانیش وه‌ك كوڕ ده‌بینم‌و هه‌ر به‌زمانی كوڕ قسه‌ له‌گه‌ڵا كچ ده‌كه‌م. به‌خوا ناوێرم.
سه‌رنجێكی پێویست (كۆی ناوه‌كانی به‌شداربووان خوازراون)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق