الأربعاء، 22 يونيو 2011

عێراق: 1 ملیۆن بێوەژن‌و 4 ملیۆن منداڵی بێ‌ دایك‌و باوك هەن

عێراق: 1 ملیۆن بێوەژن‌و 4 ملیۆن منداڵی بێ‌ دایك‌و باوك هەن


بەپێی چەند ئامارێكی جیاوازی وەزارەتەكانی عێراق، لەشەڕو پێكدادانەكانی عێراقدا لەساڵی 2003ەوە تاكو كۆتایی 2008 یەك ملیۆن كەس بێوەژن‌و 4 ملیۆن منداڵیش بێ‌ دایك‌و باوك بوون.
ئامارێكی وەزارەتی ژنانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات كە لەعێراقدا یەك ملیۆن بێوەژن هەن.
هاوكات ئامارێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت كە 4 ملیۆن منداڵی بێ‌ دایك‌و باوك هەن.
ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی‌و وەزارەتی دادیش ئەوە دەخەنەڕوو كە هەر لەو ماوەیەدا، 2 ملیۆن‌و 500 هەزار كەس كوژراون.
وەزارەتی ناوخۆش رایدەگەیەنێت كە 800 هەزار بێ‌ سەرو شوێنكراو هەبوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بەهۆی فەیسبووك سزا دران

بەهۆی فەیسبووك سزا دران ...