الخميس، 9 يونيو، 2011

مالیكی چه‌له‌بی ده‌ركرد

image


نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌ی ده‌ركر و كه‌سێكی نزیك چه‌له‌بیش ده‌ڵێ ئه‌مه‌ مه‌ترسیدارترین هه‌نگاوه‌ مالیكی هاویشتوویه‌تى.
مه‌زه‌فه‌ر به‌تات، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ راگه‌یاند "مالیكی بڕیاری لادانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ركردووه‌و محه‌ممه‌د شیاع، وه‌زیری مافی مرۆڤ  به‌ وه‌كاله‌ت له‌ پۆسته‌كه‌ی چه‌له‌بی دانرا، كه‌ شیاع تووندترین كه‌سه‌ له‌ به‌عسییه‌كان"
به‌تات گوتیشی "ئه‌و بڕیاره‌ی نوری مالیكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر ترسناكه‌ بۆ كوشتنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری له‌ عێراق".
پێشتر به‌ بڕیارى ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری پَیش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ 7/3/2010 نزیكه‌ی 520 كه‌س مافى خۆپاڵاوتنیان لێوه‌رگیرایه‌وه‌ له‌وانه‌ش ساڵح موتله‌گ و زافر عانی و راسم عه‌وادی‌و چه‌ندانى دیكه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق